پەرلەمانتارێکی ئێران: لاپەڕەیەکی نوێی هاوکێشەی هێز هەڵدرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەلائەدین بروجێردی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری دیمۆنای ئیسرائیل و پەکخستنی سیستەمە رادارییەکان، وەرچەرخانێکی گەورەیە لە جەنگدا و دەڵێت: "بە هێرشکردنە سەر دیمۆنا لاپەڕەیەکی نوێ لە گۆڕینی هاوکێشەی هێز هەڵدراویەوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئاداری 2026، عەلائەدین بروجێردی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند:" هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران کارێکی زۆر ژیرانەی کردووە بە کوێرکردنی چاوی راداری دوژمن لە ناوچەکەدا، بەتایبەت ئەو رادارانەی لە بنکەی قەتەر جێگیرکراون و مەودای بینینیان پێنج هەزار کیلۆمەتر بووە.
عەلائەدین بروجێردی دەڵێت: "کاتێک دوژمن توانای چاودێریکردنیان نەمێنێت، بە کردەیی چەکدەکرێن."
 
ئەو پەرلەمانتارەی ئێران جەختی لەوە کردەوە هێرشەکان بۆ سەر "دیمۆنا، عەراد، ئیلات" و چەند ناوچەیەکی دیکەی باشووری ئیسرائیل، وەڵامێکی راستەوخۆ بووە بۆ ئەو هێرشەی کرایە سەر بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزی ئێران.
 
سەبارەت بە زیانەکان، عەلائەدین بروجێردی دەڵێت، ئیسرائیل سانسۆری توند دەخاتە سەر ئامارەکان و رێگە نادات ئاماری راستەقینەی زیانەکانی جەنگ لەو وڵاتە بڵاوبکرێنەوە. بانگەشەی ئەوەش دەکات، لە هێرشەکان سەر عەراد و دیمۆنا و چەند شوێنێکی دیکە لە ئیسرائیل، "زیاتر لە 200 کوژراو و بریندار هەن."
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران دەشڵێت: "لە دوێنێوە لاپەڕەیەکی نوێ لە گۆڕینی هاوکێشەی هێز هەڵدراوەتەوە و سەرکەوتنی ئێران لەم جەنگەدا بە روونی دەرکەوتووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

ئێران هەڕەشە دەکات: هێرشمان بکرێتە سەر، ژێرخانی وزەی ناوچەکە بە تەواوی وێران دەکەین

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی کرد، کە ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش بکەنە سەر ژێرخانی وڵاتەکەی، ئەوا تاران ژێرخانی هەستیاری تەواوی ناوچەکە وێران دەکات.