رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی گشتیی پۆلیسی ئێران لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوئاهەنگدا لە نۆ پارێزگای جیاوازی وڵاتەکە، 35 کەسیان بە تۆمەتی کۆکردنەوەی زانیاریی هەستیار و پلاندانان بۆ هێرش دەستگیر کردووە.
پۆلیسی ئێران لە راگەیێنراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بەوەی زانیارییان لەسەر ناوەندە گرنگ و ستراتیژییەکانی وڵات کۆکردووەتەوە و بۆ دەزگە هەواڵگرییە بیانییەکان و گرووپە نەیارەکانی ئێرانیان ناردووە، بە مەبەستی کردەوەی تێکدەرانە دژی هێزە ئەمنییەکان و مەدەنییەکان."
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، "ئەو کەسانە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک چەک، تەقەمەنی و کەرەستەی پەیوەندیکردندا گیراوە، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان ئامادەکرابوون."
پۆلیسی ئێران دەشڵیت، "لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکانەوە، دەستیان بە سەر چالاکییەکانی ئەو گرووپانەدا گرتووە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەسەر ناسنامە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان بڵاودەکەنەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ