رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند؛ هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە زنجیرە هێرشێکی هاوکاتدا 11 ئامانجی سەربازی لە تاران پێکاوە.
لە راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل دا کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "کۆگایەکی مووشەکی بۆ بە ئامانجگرتنی فڕۆکە، ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەک سەر بە وەزارەتی بەرگری، بارەگایەکی بەرهەمهێنانی چەک سەر بە هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، بارەگایەکی وەزارەتی ئیتلاعات و دەستەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (نیروی ئینتزامی) لە تاران کراونەتە ئامانج."
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی لاوازکردن و لەناوبردنی ژێرخانی سەربازیی ئێرانە."
کاژێر 03:30 رۆژی یەکشەممە سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانی بۆ چەند ئامانجێک لە تاران راگەیاند و کەمێک دواتر ڤیدیۆی تەقینەوەی بەهێز لە شاری دەماوەند لە رۆژهەڵاتی پارێزگای تاران و چەند ناوچەیەکی شاری تاران بڵاو کرانەوە.
لەبارەی هێرشەکانەوە ئەرتەشی ئێران رایگەیاند: "درۆنێکی دووژمن پێش ئەوەی هێرش بکات لە ئاسمانی تاران خرایە خوارەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ