رووداو دیجیتاڵ
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکیان لە ئاسمانی تاران تێکشکاندووە، پێش ئەوەی درۆنەکە بتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئەرتەش، درۆنەکە درۆنی ئەمریکا/ئیسرائیل بووە، بەڵام ئاماژەی بە جۆری درۆنەکە نەکردووە.
ئەرتەشی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تاوەکو ئێستا، "127 درۆنی پێشکەوتووی جۆراوجۆر" لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیانەوە تێکشێندراون.
تاوەکو ئێستا لایەنی ئەمریکی یان ئیسرائیلی هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر تێکشاندنی ئەو درۆنە لە ئاسمانی پایتەختی ئێران بڵاونەکردووەتەوە.
لەم جەنگەدا درۆن رۆڵی گرنگ دەگێڕێت، بە گوێرەی پەیمانگەی جوو بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە 28ی شوباتەوە کە هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە تاوەکو 19ی ئادار ئێران 3266 درۆنی جۆراوجۆری بەکارهێناوە، بەڵام تەنیا 181 درۆنیان زیانیان هەبووە، ئەوانی دیکە تێکشێندراون یان لە چۆڵەوانی کەوتوونەتە خوارەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ