راوێژکارێکی رێبەری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبی: بە ترەمپ بڵێن کەنداو شوێنی قومارکردن نییە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، هۆشداریی تووند دەداتە ئەمریکا و داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات رێگری لە "سەرکێشییەکانی" واشنتن بگرن بۆ ئەوەی ناوچەکە رووبەڕووی تاریکی نەبێتەوە.
 
دکتۆر عەلی ئەکبەر ویلایەتی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران و راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە پەیامێکدا، کە رۆژی یەکشەممە 22-3-2026 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا بڵاوی کردووەتەوە، هێرشی تووندی کردە سەر سەرۆکی ئەمریکا و رایگەیاند: "سەرۆکە نەفامەکەی ئەمریکا هەڕەشەی لە گەلی ئێران کردووە، کە وێستگەکانی کارەبای وڵاتەکەمان دەکاتە ئامانج."
 
ویلایەتی، رووی دەمی کردە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و داوای لێکردن دەستوەردان بکەن بۆ رێگری لە هەر پێکدادانێک کە ببێتە هۆی پەککەوتنی وزە لە ناوچەکەدا و گوتی: "پێویستە فەرمانڕەوایانی وڵاتانی عەرەبی بۆ رێگریکردن لە 'تاریکبوونی ناوچەکە'، لە ترەمپ بگەیێنن کە کەنداوی فارس شوێنی قومارکردن نییە."
 
دۆناڵد ترەمپ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پۆستێکدا لە ترووس سۆشیاڵ میدیا مۆڵەتی 48 کاژێری دایە ئێران کە تەنگەی هورمز بکاتەوە، ئەگەر نا وێستگەکانی کارەبای ئێران دەکاتە ئامانج، ترەمپ راشیگەیاند، سەرەتا بە لێدان لە وێستگە گەورەکانی کارەبا دەستپێدەکات.
 
ئێران لە دووی ئەم مانگەوە تەنگەی هورمزی بە رووی تێپەڕبوونی تانکەرەکانی سووتەمەنی داخستووە، کە 20٪ی وزەی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت. ئەمەش وایکردووە نرخی بەرمیلێک نەوت لە 73 دۆلارەوە بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرز ببێتەوە. هەرچەندە ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەنگەکە تەنیا بە رووی "تەنکەرەکانی دووژمن" داخستووە.
 
دوای ئەو هەڕەشەیەی ترەمپ، ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر وێستگەکانی کارەبا، ئەوان تەنگەی هورمز بە یەکجاری دادەخەن و تاوەکو ئەو کاتەی وێستگەکان چاک نەکرێنەوە، تەنگەکە ناکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عەلیئابادی، وەزیری وزەی ئێران

وەزیری وزەی ئێران: هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانی گەورەیان بە ژێرخانی ئاو و کارەبا گەیاندووە

وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانی زۆر گەورەیان بە ژێرخانی ئاو و کارەبای وڵاتەکە گەیاندووە. لەلایەکی دیکەوە مانگی سووری ئێران دەڵێت زیاتر لە 81 هەزار شوێنی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە