قالیباف هەڕەشەیەکی بێوێنە دەکات: هەر دامەزراوەیەک قەواڵەی دارایی گەنجینەی ئەمریکا بکڕێت، دەیکەینە ئامانج

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە هەڕەشەیەکی تووند و بێوێنەدا هۆشداری دا، هەر دامەزراوەیەکی دارایی پاڵپشتیی بودجەی سەربازیی ئەمریکا بکات، دەبێتە "ئامانجێکی رەوا" بۆ هێرشەکانی ئێران.
 
قالیباف لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی: "شانبەشانی بنکە سەربازییەکان، ئەو قەوارە داراییانەی کە بودجەی سەربازیی ئەمریکا دابین دەکەن، ئامانجی رەوان. قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا بە خوێنی ئێرانییەکان سوور بوون. ئەگەر بیانکڕن، ئەوا ئێوە هێرش بۆ سەر بارەگاکانتان و سامانەکانتان دەکڕن."
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی روونی ئاراستەی دامەزراوە داراییەکان و وەبەرهێنەرانی جیهان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران چاودێریی جووڵە داراییەکان دەکات.
 
لە کۆتایی پۆستەکەیدا هۆشداریدا: "ئێمە وەبەرهێنانەکانتان دەکەین. ئەمە دوایین هۆشدارییە."
 
ئەم لێدوانەی قالیباف لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە لوتکەدان و تاران هەوڵ دەدات بازنەی ئامانجەکانی فرەوانتر بکات بۆ ئەوەی گوشارێکی گەورەتری ئابووری لەسەر واشنتن و هاوپەیمانەکانی دروست بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عەلیئابادی، وەزیری وزەی ئێران

وەزیری وزەی ئێران: هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانی گەورەیان بە ژێرخانی ئاو و کارەبا گەیاندووە

وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانی زۆر گەورەیان بە ژێرخانی ئاو و کارەبای وڵاتەکە گەیاندووە. لەلایەکی دیکەوە مانگی سووری ئێران دەڵێت زیاتر لە 81 هەزار شوێنی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە