رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە داخستنی تەنگەی هورمز و رایگەیاند، تەنگەکە کراوەیە، بەڵکو ئەوە کۆمپانیاکانی دڵنیایین کە دەترسن لەو جەنگەی ئەمریکا هەڵیگیرساندووە.
عێراقچی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا سێ خاڵی خستووەتەروو کە دەڵێت:
یەکەم: "تەنگەی هورمز دانەخراوە. کەشتییەکان دوودڵن چونکە کۆمپانیاکانی دڵنیایی دەترسن لەو جەنگەی کە ئێوە بە ویستی خۆتان دەستتانپێکرد – ئەوان ترسیان لە ئێران نییە."
دووەم: "هیچ کۆمپانیایەکی دڵنیایی و هیچ ئێرانییەکیش - بە هەڕەشەی زیاتر ناچەمێتەوە. رێزگرتن تاقی بکەنەوە."
سێیەم: "ئازادیی دەریاوانی بەبێ ئازادیی بازرگانی نابێت. یان رێز لە هەردووکیان بگرن، یان چاوەڕێی هیچ کامیان مەبن."
ئەم لێدوانەی عێراقچی لە کاتێکدایە کە ترەمپ مۆڵەتی 48 کاژێری دابووە ئێران بۆ "کردنەوەی تەواوەتی و بێ هەڕەشە"ی تەنگەی هورمز، بەپێچەوانەوە هەڕەشەی وێرانکردنی وێستگەکانی کارەبای ئێرانی کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ