رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر فڕۆکەخانەی "بن گۆریۆن"ی ئیسرائیل، درۆنی پێشکەوتووی جۆری "ئارەش 2"یان بەکارهێناوە، کە توانای بڕینی 2000 کیلۆمەتری هەیە.
محەممەد ئەکرەم نیا، گوتەبێژی سوپای ئێران راگەیاندووە، "درۆنی ئارەش 2 بەهۆی بچووکیی قەبارەکەی، بە ئاسانی دەتوانێت سیستمە بەرگرییەکان ببڕێت و تێچووی بەرهەمهێنانیشی زۆر کەمە."
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵبژاردنی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن وەکو ئامانج، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە "خاڵی سەرەکیی جووڵەی سەربازی و شادەماری ئابووریی ئیسرائیلە،" هەروەها وەکو ناوەندێکی گرنگی کۆگەکردنی سووتەمەنی و چاککردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکان لە قەڵەم دەدرێت.
شەڕی درۆنی نێوان ئیسرائیل و ئێران تووند بووە، ئێران رۆژانە تێکشکاندنی درۆنەکانی ئیسرائیل رادەگەیێنێ، لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش بە سیستەمی بەرگری گومەزی ئاسنین بەرپەرچی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان دەداتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ