جێگری پارێزگاری لوڕستان: 5930 باڵەخانە بە هۆی جەنگەوە زیانیان پێگەشتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری لوڕستان دەڵێت، بەهۆی جەنگەوە زیان بە پێنج هەزار و 930 باڵەخانەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە پارێزگاکە گەیشتووە، زۆرترین زیان لە خوڕەمئاوا بووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 22ی نیسانی 2026، مەهدی مەجیدی جێگری پارێزگاری لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان  رایگەیاند: "تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون، بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ قەبارەی زیانەکان بکەن."
 
مەهدی مەجیدی گوتی: "بەپێی خەمڵاندنەکانمان، پێنج هەزار و 930 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە شارەکانی پارێزگاکە زیانیان بەرکەوتووە."
 
بە گوتەی مەهدی مەجیدی، لەو ژمارەیە 5 هەزار و 74ی  یەکە نیشتەجێبوونە و 856 بینای بازرگانییە.
 
مەهدی مەجیدی ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین زیان لە لە شاری خوڕەمئاوایە کە دوو هەزار و 169 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان پێگەشتووە.
 
مەهدی مەجیدی  رایگەیاند، دوای تەواوبوونی خەمڵاندنی زیانەکان، پرۆسەی نۆژەنکردنەوە دەستپێدەکات.
 
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا-ئیسرائیل لە 28ـی شوباتی 2026 دوای ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و دواتر ئێران بە مووشەک و درۆن وەڵامیدانەوە.
 
 بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 8ـی نیسان واشنتن و تاران بە فەرمی رەزامەندییان لەسەر ئاگربەستێکی 14 رۆژی نیشاندا.
 
رۆژی 11ی نیسانی 2026، دانوستاندنەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی پاکستان لە ئیسلامئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستیانپێکرد، بەڵام دوای 21 کاژێر گفتوگۆ نەگەیشتنە رێککەوتن.
 
دوێنێ سێشەممە ترەمپ رایگەیاند، ئاگربەستی ئێستا [لەگەڵ ئێران] درێژ دەکاتەوە تاوەکو ئەو کاتەی سەرکردایەتییە دابەشبووەکەی ئێران دەگەنە "پێشنیازێکی یەکگرتوو."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست (New York Post) رایگەیاند، رەنگە تاوەکو رۆژی هەینی [24-04-2026] هەواڵی خۆش لەبارەی گەڕی نوێی دانوستاندنەکانەوە ببیستین.
 
سەرچاوەکان لە ئیسلامئابادیش ئاماژە بەوە دەکەن، لە 36 بۆ 72 کاژێری داهاتوودا ئەگەری دروستبوونی "وەرچەرخانێک" لە دانوستاندنەکاندا هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خزریان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: مەرجەکان نەگۆڕدرێن، بەشداری دانوستاندن ناکەین

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ، ئێران وەڵامی دانوستاندنەکانی پاکستانی نەداوەتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش وەک سەرۆکی تیمی دانوستاندنکار، بڕیاری داوە بەشداری کۆبوونەوەکان نەکات؛ دەشڵێت: "هەڕەشە و خۆبەدەستەوەدان ناوی دانوستاندن نییە."