ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: مەرجەکان نەگۆڕدرێن، بەشداری دانوستاندن ناکەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ، ئێران وەڵامی دانوستاندنەکانی پاکستانی نەداوەتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش وەک سەرۆکی تیمی دانوستاندنکار، بڕیاری داوە بەشداری کۆبوونەوەکان نەکات. دەشڵێت، "هەڕەشە و خۆبەدەستەوەدان ناوی دانوستاندن نییە."
 
عەلی خزریان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، سەبارەت بە پرسی بەشداریکردنی شاندی ئێران لە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی  رایگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکو ئێستا وەڵامی دانوستاندنەکانی ئیسلام ئاباد 2ی نەداوەتەوە. بەم دۆخە و بەو مەرجانەی ئێستا هەن، ئێران نیازی ئەوەی نییە بەشداری لە دانوستانەکاندا بکات، ئەگەر نەیانەوێ مەرجەکان بگۆڕن."
 
خزریان ئاماژەی بەوە کرد، ئەوە دوایین زانیارییە کە لە تیمی دانوستاندنکار و نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانەوە وەریگرتووە و گوتی: "محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان کە خۆی سەرۆکی تیمی دانوستانەکانی ئێرانە، رای وایە کە نابێت بەشداری بکەین و ئەم هەڵوێستەشی بە فەرمی راگەیاندووە."
 
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە، "دەیانەوێ ئێمە بخەنە نێوان دوو بژاردەی هەڕەشە یان خۆبەدەستەوەدان."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەلی خزریان گوتی: "ئەگەر بڕیار بێت ئێمە لە دۆخی هەڕەشە یان خۆبەدەستەوەداندا بچینە سەر مێزی دانوستاندن، لە هەردوو بارەکەدا ئێمە بە شکستخواردوویی دێینە دەرەوە، ئەمە چیدیکە ناوی دانوستاندن نییە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا شەوی سێشەممە رایگەیاند، ئاگربەستی تایبەت بە جەنگی ئێرانی درێژکردوەتەوە تاوەکو ئەو کاتەی لایەنی ئێرانی بە مەرجەکانی وڵاتەکەی رازی دەبێت.
 
پێش درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، چاوەڕوان دەکرا دانوستاندن لەنێوان شاندی ئێرانی و ئەمریکی لە پاکستان دەست پێبکاتەوە، بەڵام هێستا شاندی هیچ کام لە لایەنەکان نەچوونە پاکستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەهدی فەرید. وێنە: میدیاکانی ئێران

ئێران کارمەندێکی پێشووی وزەی ئەتۆمی بە "تاوانی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد" لەسێدارە دا

دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-04-2026 کارمەندێکی پێشووی "دامەزراوەیەکی هەستیار"ی وڵاتەکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لەسێدارە داوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن، کەسەکە کارمەندی دامەزراوەیەکی وزەی ئەتۆمیی ئێران بووە و پێشتریش وەک رۆژنامەڤان کاری کردووە