وەزیری پەروەردەی ئێران: قوتابخانە زیانلێکەوتووەکانی جەنگ نۆژەن دەکرێنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پەروەدەی ئێران دەڵێ، بەهۆی جەنگەوە 20 قوتابخانە بە تەواوی خاپوور بوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکی مانگی ئەیلوول، نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان تەواو دەبێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-04-2026، عەلیڕەزا کازمی، وەزیری پەروەردە و فێرکردنی ئێران باسی لە قەبارەی زیانەکانی 40 رۆژ جەنگ کرد و رایگەیاند، نزیکەی هەزار و 300 قوتابخانە لە سەرانسەری وڵاتەکە زیانیان بەرکەوتووە کە 20ـیان بە تەواوی خاپوور بوون.
 
بەگوتەی عەلیڕەزا کازمی، بڕیارە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە زیانلێکەوتووەکان تاوەکو مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ تەواو بێت.
 
وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەڵێ، جگە لە پارەی تەرخانکراو لەلایەن حکومەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 140 ملیار تمەن هاوکاریی خەڵکی، بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان کۆکراوەتەوە.
 
رۆژی 28ـی شوباتی 2026، جەنگی ئیسرائیل/ئەمریکا لەگەڵ ئێران بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر تاران دەستیپێکرد و دوای 40 رۆژ بەردەوامی، ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی راگەیێندرا کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کۆتایی دەهات، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر داوای پاکستان ماوەکەی درێژ کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەهدی فەرید. وێنە: میدیاکانی ئێران

ئێران کارمەندێکی پێشووی وزەی ئەتۆمی بە "تاوانی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد" لەسێدارە دا

دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-04-2026 کارمەندێکی پێشووی "دامەزراوەیەکی هەستیار"ی وڵاتەکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لەسێدارە داوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن، کەسەکە کارمەندی دامەزراوەیەکی وزەی ئەتۆمیی ئێران بووە و پێشتریش وەک رۆژنامەڤان کاری کردووە