سوپای پاسداران دەڵێ، دەستی بە سەر دوو کەشتیدا گرتووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران دەڵێ، هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتی، چونکە "ئەو کەشتییانە سەرپێچیکار بوون و ویستوویانە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن".
 
سوپای پاسداران لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ، دەستی بەسەر دوو کەشتییدا گرتووە بە ناوەکانی (ئێم ئێس سی فرانسیسکا) و (ئیپامینۆنداس) کە  ئەوەی یەکەمیان سەر بە ئیسرائیلە.
 
وەک سوپای پاسداران دەڵێ، ئەو کەشتییانە مۆڵەتی تێپەڕبوونیان بە تەنگەی هورمزدا نەبووە و "بە ئەنجامدانی سەرپێچیی بەردەوام و دەستکاریکردنی سیستمەکانی یارمەتیدەری رێدۆزی" ویستوویانە بە نهێنی بە رێڕەوە ئاوییەکەدا تێپەڕن. 
 
سوپای پاسداران باس لەوە دەکات، ئێستا ئەو کەشتییانە بە مەبەستی پشکنینی بارەکانیان و سەیرکردنەوەی بەڵگەنامەکانیان، گوێزراونەتەوە بۆ سنووری ئاویی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
 
سوپاکە لە راگەێیندراوەکەیدا هۆشداری دەدات کە "هەر هەنگاوێک بۆ تێکدانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هاتووچۆ لە تەنگەی هورمز رایگەیاندوون، هەروەها هەر چالاکییەک پێچەوانەی تێپەڕبوونی سەلامەتانە لەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا بێ، بە تووندی و بەپێی یاسا رووبەڕووی سەرپێچیکاران دەبینەوە".
 
هەر لەو بارەیەوە سەرچاوە ئەمنییە دەریاییەکان و دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سێ کەشتیی گواستنەوەی کۆنتێنەر لە تەنگەی هورمز تەقەیان لێکراوە. 
 
بەگوێرەی راپۆرتی (UKMTO)، کەشتییەکی گواستنەوەی کۆنتێنەر کە ئاڵای لیبێریای لەسەر بووە، لە باکووری رۆژهەڵاتی عومان بە رۆکێت و گوللە کراوەتە ئامانج و زیان بەر ژووری کاپتنی کەشتییەکە کەوتووە. کاپتنی کەشتییەکە رایگەیاندووە، بەلەمێکی چەکداری سوپای پاسداران لێیان نزیک بووەتەوە و تەقەی لێکردوون، بەڵام سەرجەم ستافی کەشتییەکە سەلامەتن.
 
کاپتنی کەشتییەکە کە کۆمپانیایەکی یۆنانی بەڕێوەی دەبات، ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهیچ شێوەیەک هیچ ئاگەدارکردنەوەیەکیان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پێ نەگەیشتووە، لە کاتێکدا پێشتر پێیان راگەیاندبوون کە رێگەی تێپەڕبوونیان هەیە. بەڵام ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی دەڵێت، کەشتییەکە "هۆشدارییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی پشتگوێ خستووە."
 
لە رووداوێکی دیکەدا، کەشتییەکی دیکە بە ئاڵای پەنەما لە دووریی 14 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئێران تەقەی لێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە. هاوکات کەشتییەکی سێیەمیش کە ئەویش ئاڵای لیبێریای لەسەربووە، لە کاتی چوونە دەرەوەی لە تەنگەی هورمز تەقەی لێکراوە و لە ئاوەکەدا وەستاوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خزریان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: مەرجەکان نەگۆڕدرێن، بەشداری دانوستاندن ناکەین

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ، ئێران وەڵامی دانوستاندنەکانی پاکستانی نەداوەتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش وەک سەرۆکی تیمی دانوستاندنکار، بڕیاری داوە بەشداری کۆبوونەوەکان نەکات؛ دەشڵێت: "هەڕەشە و خۆبەدەستەوەدان ناوی دانوستاندن نییە."