دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تاران بیسترا

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی تاران دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا و  بەو هۆیەوە سیستمە بەرگرییەکانی ئێران کاراکراون.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە نێوخۆییەکان و  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە گەڕەکەکانی حەکیمییە، سەبەلان، پیرۆزی، تارانپارس و مەشیریە بیستراوە.
 
هاوکات باس لەوە دەکرێت کە تیشکی سووری تەقینەوەکان لە ئاسمانی ناوچەی "پارچین" و نزیک "زانکۆی ئیمام حوسێن" بینراوە.
 
بەشێک لە هاووڵاتییان لە تاران دەڵێن: "پاش بیستنی دەنگی فڕۆکەی جەنگی، دەنگی کارکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و تەقینەوەی بەهێز هاتووە." هەروەها باس لەوەدەکرێت کە ناوچەی سەربازیی پارچین لە رۆژهەڵاتی تاران کرابێتە ئامانج، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

 

 
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و میدیا فەرمییەکانی ئەو وڵاتە هیچ لێدوانێکیان لەبارەی تەقینەوەکان و زیانەکان بڵاونەکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دکتۆر عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی

راوێژکارێکی رێبەری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبی: بە ترەمپ بڵێن کەنداو شوێنی قومارکردن نییە

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، هۆشداریی تووند دەداتە ئەمریکا و داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات رێگری لە "سەرکێشییەکانی" واشنتن بگرن بۆ ئەوەی ناوچەکە رووبەڕووی تاریکی نەبێتەوە