پەروەردەی لوڕستان: لە خوڕەمئاوا دوو قوتابی و مامۆستایەک کوژران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری پەروەردوی لوڕستان رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر شاری خوڕەمئاوا دوو قوتابی و مامۆستایەک کوژراون.
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی ئاداری 2026، عیسا سوهرابی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەوی پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە چەند شوێنێک لە شاری خورەمئاوا بۆردوومان کران، لە ئەنجامدا مامۆستایەک و دوو قوتابی کوژران."
 
ئەو دوو قوتابییەی کوژران خوشکن، بە ناوەکانی نەرگس و نیگار قولیپوور. 
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران لە شاری خوڕمئاوا دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دوو شوێن بیستراوە، یەکێکیان لە گەڕەکی هەزار دەستگا و ئەوەی دەیکە لە ناوچەی ئابشاری دەرە گەرمی شارەکە بووە.
 
داریوش بارانی بەیرانوەند، سەرۆکی شارەوانیی خوڕمئاوا دەڵێت، بەهۆی هێرشەکان شەش یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی خاپوور بوون و چەندین باڵەخانەی دەورووبەریش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
 
بەگوتەی سەرۆکی شارەوانیی خورمئاوا، بۆردوومانی شارەکە 9 کەس کوژراون کە مامۆستایەک و دوو قوتابی لە ناو کوژراوەکاندا هەن.
 
داریوش بارانی بەیرانوەند ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆ 45 کەس برینداربوون کە برینی بەشێکیان قورسە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
 
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل 28ی شوبات دوای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە تێیدا چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژران.
 
لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران و گرووپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ ئەمریکا نەکراوە

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ ئێران هەیە بۆ رێککەوتن، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ ئەمریکا نەکراوە.