رووداو دیجیتاڵ
سەعید جەلیلی، نوێنەری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، دەڵێت، هێزی ئێران وای لە ئەمریکا کردووە لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە بکات و لە بری هەڕەشە، ئێستا داوای "بەڕێوەبردنی هاوبەشی تەنگەی هورمز" بکات.
سەعید جەلیلی کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە، شەوی دووشەممە، 23ـی ئاداری 2026، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس، ئاماژەی بە گۆڕانی قۆناخەکانی مامەڵەی ئەمریکا کرد لەگەڵ ئێران و گوتی: "ئەوان سەرەتا دەیانگوت دەبێت تەنگەی هورمز بکرێتەوە، دواتر گوتیان ئێمە بیمەی کەشتییەکان دەکەین و پاسەوانییان (سکۆرت) دەکەین، بەڵام ئێستا دەڵێن ئامادەین بە شێوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئێران تەنگەکە بەڕێوە ببەین."
ئەم بەرپرسە باڵایەی ئێران، ئەم گۆڕانکارییە لە گوتاری واشنتندا وەک نیشانەی "لاوازیی ئەمریکا" لێکدەداتەوە و دەڵێت: "ئەمە رێک پێناسەی پاشەکشەیە؛ هێزی ئێران وایکرد ئەمریکا لەسەر مێزی واقیعەکان دابنیشێت."
بەرەبەیانیی دوێنێ یەکشەممە ترەمپ هۆشداری دایە ئێران، ئەگەر لە ماوەی 48 کاژێردا گەرووی هومرز نەکاتەوە هێرش دەکاتە سەر کەرتی وزەی وڵاتەکە، سەرەتاش لە وێستگە گەورەکانی کارەبا دەدات، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە لە پۆستێکدا لە تروس سۆشیالمیدیا رایگەیاند، گفتوگۆی زۆرباشیان لەگەڵ ئێران هەبووە، بۆیە مۆڵەتەکەی بۆ 5 رۆژی دیکە درێژ کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ