پۆلیسی ئێران: 68 کەس بەتۆمەتی سیخوڕی و ئاژاوەگێڕی دەستگیرکراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، 68 کەسیان دەستگیر کردووە، بەشێکیان تۆمەتبارن بە ناردنی زانیاریی سەربازی بۆ دەرەوە و بەشێکی دیکەشیان "پلانی هێرشی چەکدارییان" هەبووە.
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی ئاداری 2026، ناوەندنی راگەیاندنی پۆلیسی ئێران، ئەو کەسانەی بە "بەکرێگیراو و جوداخواز" ناوبردووە و دەڵێت، لە چەند پارێزگایەک دەستگیرکراون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بەوەی "زانیاریی وردیان لەبارەی شوێنە سەربازییەکان و شوێنی گردبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کۆکردووەتەوە" و بۆ کەناڵێکی ئۆپۆزیسیۆنیان ناردووە، کە تاران وەک "تۆڕێکی تیرۆریستی" ناویان دەبات.
 
بەپێی ناوەندی راگەیاندنی پۆلیس، "بەشێک لەوانەی دەستگیرکراون چەکیان پێبووە و پلانی هێرشی چەکداریان هەبووە."
 
پۆلیس بێ ئەوە ئاماژە بە ناوی شوێنەکان بکات، دەڵێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو 68 کەسە، دەستیان بە سەر 88 چەکی سارد و نارنجۆک و ئامێری ئەلیکترۆنیدا گرتووە.
 
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە رۆژی 28-02-2026 دەستیپێکرد و بەردەوامە. لە ئێران ناوە ناوە دەستگیرکردنی کۆمەڵێک خەڵک بە تۆمەتی سیخۆڕی لە شارە جیاوازەکان رادەگەیێندرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمی لە بارەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان بەردەست نییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە ئاسمانی شاری ئیسفەهانی ئێران دوای بۆردوومانێک

دوایین پێشهاتەکانی جەنگی ئێران

جەنگی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست چووەتە قۆناخێکی نوێوە. لە کاتێکدا ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ھێرشی وشکانیی بەرفراوان لە لوبنان دەکات، واشنتن باس لە ئەگەری چڕکردنەوەی ھێرشەکان دەکات بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ، تارانیش ھەڕەشەی داخستنی تەواوەتی تەنگەی ھورمز دەکات