مانگی سووری ئێران: لە هێرشێکدا بۆ سەر تاران سێ کەس کوژران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە تاران، لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-03-2026، رازیە عالیشوەندی، جێگری سەرۆکی مانگی سووری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تاران بەردەوام بوون.
 
بەگوتەی رازیە عالیشوەند لە هێرشێکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، باڵەخانەیەک لە تاران بە تەواوی رووخاوە و باڵەخانەیەکی دیکەش زیانی زۆری بەرکەوتووە.
 
وەک جێگری سەرۆکی مانگی سووری ئێران گوتی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موحسین رەزایی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موحسین رەزایی: نابێت بگەڕێینەوە بۆ ناکۆکییەکانی پێش شەڕ

موحسین رەزایی لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات لە گەڕانەوە بۆ ناکۆکییەکانی پێش سەردەمی شەڕ و رایدەگەیێنێت، پێویستە ئەو "برایەتی و یەکڕیزییەی" ئێستا لە وڵات دروستبووە، وەک دەستکەوتێکی نیشتمانی بپارێزرێن