لە نێوەراست و باکووری ئێران دەنگی فڕۆکە و تەقینەوە دێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە کاژێرێکە لە پارێزگاکانی فارس، ئیسفەهان، ئەلبەرز، قەزوێن و تاران دەنگی فڕۆکە دەبیسترێت و لەگەڵ کارابوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەنگی تەقینەوەی بەهێز دێت.
 
 لە کاژێر 02:38 تائێستا لە شاری شیرازی پارێزگای فارس دەنگی زیاتر لە چوار تەقینەوە بیستراون. چڕی هێرشەکان لەسەر فڕۆکەخانە و  ناوچەی دەروازەی قورئان بووه بەتایبەت لە چیاکانی چل مەقام و باباکوهی لە باکووری شارەکە.
 
لە شاری کەرەجی پارێزگای ئەلبەرز سێ تەقینەوه ناوچەی کوردان و تاراندەشتی هەژاندووە.
 
 لە پارێزگای قەزوێن دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی پیشەسازی ئەلبەرز بیستراون.
 
لە ئیسفەهانیش دەنگی زیاتر لە 10 تەقینەوە بیستراون، کە شەشیان لە گەڕەکی کاوە بوون لە ناوەندی شارەکە.
 
بەدرێژایی شەڕی 26 رۆژە، زۆربەی هێرشەکان کراونەتە سەر تارانی پایتەختی ئێران.
 
لە تاران سیستمی بەرگری ئاسمانی کارا کراوە و میدیای ئێرانی دەڵێن لە رۆژئاوا و باشووری تاران دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراون.
 

 

 

 بەگوتەی شایەتحاڵان چەند ناوچەیەک لە شاری قودس، گەڕەکی جەنەت ئاباد، زەعفەرانیە، شەهرەکی غەرب، دەماوەند و تەڕەشتی تاران کراونەتە ئامانج.
 
میدیای ئێرانی زەرەر و زیانێکی گەورەیان لە هێرشێکی کاژێر 02:40 ی بەرەبەیانی چوارشەممە بۆ سەر ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی تاران پشتڕاست کردووەتەوە.
 
کاژێر 02:00 ی بەرەبانی چوارشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند هێرشێکی نوێیان بۆسەر ژێرخانی سەربازی ئێران بەتایبەت لە تاران دەست پێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە