مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 680 کەسمان لەژێر داروپەردوو رزگار کردوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری لیژنەی چاودێریی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا تیمەکانیان توانیویانە زیاتر لە 680 کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگار بکەن، نزیکەی نیوەیان منداڵ و مێردمنداڵن.
 
ئەمیرموحسین زیائی، بەڕێوەبەری لیژنەی چاودێریی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران دەڵێت، تیمەکانیان لە زۆربەی شوێنەکان، بەتایبەت لەو ناوچانەی سڤیلنشینن، بە کەمتر لە پێنج خولەک دەگەنە شوێنی رووداوەکان و دەست بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن دەکەن.
 
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە مردن رزگارکراون، زیائی گوتی: "لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا، توانراوە زیاتر لە 680 کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان دەربهێندرێن و رزگار بکرێن. لەو ژمارەیەش زیاتر لە 280یان منداڵ و مێردمنداڵی تەمەن خوار 18 ساڵن."
 
بەڕێوەبەری لیژنەی چاودێریی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران راشیگەیاند ، ئەوەی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەبینرێت تەنیا بەشێکە لە دیمەنەکان و قەبارەی کارەکان و رووداوەکان لەوە گەورەترن کە دەردەکەون.
 
ئەم لێدوانانەی بەرپرسەکەی مانگی سووری ئێران لە کاتێکدایە، بەهۆی پەرەسەندنی گرژی و پێکدادانەکان لە ناوچەکە، تیمەکانی فریاگوزاری کەوتوونەتە ئامادەباشییەکی تەواوەوە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی جەنگ.
 
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران نزیکە لە مانگێک، لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستا چەندین شوێنی سڤیل لە ئێران و ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و قوربانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەک لە تاران بەهۆی بۆردوومانی ئەمریکا/ئیسرائیلەوە خاپوور بووە. وێنە: Reuters

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: لە ئەنجامی هێرشەکان 230 قوتابی و مامۆستا کوژراون

وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماری زیانە گیانی و مادییەکانی کەرتی پەروەردەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل/ئەمریکاوە راگەیاند و دەڵێ، تاوەکو ئێستا 230 قوتابی و مامۆستا کوژراون و زیاتر لە 600 قوتابخانەش زیانیان بەرکەوتووە