رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی تووند لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەگرێت و رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی متمانەی بە دیپلۆماسیی واشنتن نەماوە و هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی راستەوخۆ لەنێوان هەردوو وڵاتدا نییە.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "کەس ناتوانێت متمانە بە دیپلۆماسیی ئەمریکا بکات، چونکە ئێمە ئەزموونێکی زۆر خراپمان لەگەڵیاندا هەیە." بەقایی ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتێکدا لەنێو پرۆسەی دانوستاندندا بوون، وڵاتەکەی لە ماوەی 9 مانگدا دوو جار رووبەڕووی هێرش بووەتەوە، ئەمەش بە گوتەی ئەو خیانەت بووە لە پرۆسەی دیپلۆماسی."
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێستا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەنێوان تاران و واشنتن لەئارادا نییە و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش تەنیا سەرنجیان لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەیانە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەقایی ئاماژەی بە رۆڵی محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کرد و گوتی، "دابەشکاریی کار لەنێوان بەرپرسانی ئێراندا روون و بێگەردە و سەرۆکی پەرلەمان وەک سیاسەتڤانێکی دیار، لە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆیدا کار دەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ