رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە تاران دوو بنکەی مووشەکییان کردووەتە ئامانج؛ ئاماژە بەوەش دەکات، مووشەکی کرووزی دەریایی دوورمەودایان تێدا بەرهەم هێنراوە.
رۆژی چوارشەممە، 25-03-2026، سوپای ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی فارسی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە: "لە چەند رۆژی رابردوودا، هێرشیان کردووەتە سەر دوو بنکەی سەرەکیی بەرهەمهێنانی مووشەکی کرووزی دەریایی لە تاران."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە بنکە مووشەکییەکان لەژێر فەرمانی وەزارەتی بەرگریی ئێران پەرەیان بە مووشەکی کرووزی دەریایی دوورمەودا داوە.
سوپای ئیسرائیل لەسەر نەخشەیەک کە هاوپێچی راگەیێندراوەکە بڵاوی کردووەتەوە، شوێنی دوو بنکە مووشەکییەکەی لە تاران دیاری کردووە.
بەگوێرەی نەخشەکە، ئەو شوێنانەی دیاریکراون دەکەونە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی تاران کە ناوچە پیشەسازی و سەربازییەکانی خۆجیر و پارچین لەخۆدەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ