تاران هۆشداری دەدات لە مەترسیی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کۆگەکانی نەوت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئەدلین قاسم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ئێران لە جنێڤ، لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی و ژینگەیی وڵاتەکەی دەدات و دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکان کەرتی تەندروستییان کردووەتە ئامانج.
 
عەلی بەحرەینی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەکەیدا بۆ تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی وردەکاریی زیانەکانی خستەڕوو و گوتی، "تاوەکو ئێستا 21 کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە و 7 نەخۆشخانە بە تەواوی لەکارکەوتوون، جگە لە زیانگەیاندن بە 49 ناوەندی دیکەی چارەسەری و خاپوورکردنی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون."
 
باڵیۆزی ئێران باسی مەترسیی هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کۆگەکانی نەوتی تاران کرد، هۆشداریشی داوە هەر هێرشێکی لەو شێوەیە، کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر تەندروستیی گشتی و ژینگەی ناوچەکە دەبێت.
 
بەحرەینی جەختی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوانە پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانن، هەربۆیە داوای لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کردووە، هەڵوێستی روونی هەبێت بۆ پاراستنی کەرتی تەندروستی و ژێرخانی مەدەنیی وڵاتەکەی لەو هێرشانەی، کە بە گوتەی ئەو، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاسێک لە شەقامێکی تاران

شارەوانیی تاران: تاوەکو کۆتایی جەنگ گواستنەوەی گشتی بێ بەرامبەر دەبێت

گوتەبێژی شارەوانیی تاران رایگەیاند، بەهۆی دۆخی تایبەتی جەنگەوە بڕیاریانداوە خزمەتگوزارییەکان بۆ دانیشتووانی شارەکە زیاد بکەن، دەشڵێت، تاوەکو کۆتایی جەنگ گواستنەوەی گشتی لە تاران بەخۆراییە