رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری زنجان ئاماری کۆتایی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پارێزگاکە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە 59 کەس گیانیان لەدەستداوە.
موحسین سادقی، پارێزگاری زەنجان هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە کراون و نزیکەی 50 خاڵی جیاوازی پارێزگاکەیان کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا 43 کەس لەنێو سنووری پارێزگاکە و 16 کەسی دیکەش لە دەرەوەی پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە،زۆربەیان ژن، منداڵ و کرێکارن؛ هەروەها 324 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەبارەی بە زیانە ماددییەکان، پارێزگار ئاماژەی بەوە کردووە زیاتر لە 600 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانی زۆریان بەرکەوتووە، پێکهاتوون لە 425 خانوو و 187 دووکان.
هاوکات ژێرخانی گشتیی پارێزگاکەش زیانی پێگەیشتووە، لەوانە: فڕۆکەخانەی گەشتیاری، حەوت یەکەی پیشەسازی، تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، رێگەوبانەکان و پردێکی سەرەکیی ئۆتۆبان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ