رووداو دیجیتاڵ
بینای فەرماندەیی یەکەی فریاگوزاریی پۆلیسی ئێران لەسەر رێگەی "مەخسووس" لە تاران بە تەواوی خاپوور بووە. بۆردوومانەکە رۆژی 19ی ئەم مانگە کراوە بەڵام ڤیدیۆکان ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن هێرشێکی چڕ کراوەتە سەر ناوەندی فەرماندەیی یەکەی فریاگوزاریی تاران، دەکەوێتە بەرامبەر فڕۆکەخانەی "میهرئاباد".
بەهۆی کاریگەریی هێرشەکەوە، بینای فەرماندەییەکە بە تەواوی وێران بووە. یەکەی فریاگوزاری یەکێکە لە یەکە گرنگەکانی پۆلیسی ئێران کە بۆ ئەرکی تایبەت و کۆنترۆڵکردنی ناڕەزایەتییەکان بەکاردێت.
تاوەکو ئێستا، لایەنە فەرمییەکانی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری وێرانبوونی بیناکە و ژمارەی کوژراو و بریندارە ئەگەرییەکان بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ