قالیباف: ئیرادەی ئێمە بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانمان تاقی مەکەنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەن.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ی ئاداری 2026، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئێکس رایگەیاند: "ئێمە لە نزیکەوە چاودێری هەموو جموجۆڵەکانی ئەمریکا دەکەین لە ناوچەکە بەتایبەت جێگیرکردنی هێزەکانیان."
 
قالیباف گوتی:" ئەوەی ژەنەراڵەکان لەناویان بردووە، سەربازەکان ناتوانن چاکی بکەنەوە؛ بەڵکو تەنیا دەبنە قوربانی وەهمەکانی نەتەنیاهوو."
 
قالیباف ئاماژەی بەوەشکرد،" ئیرادەی ئێمە بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانمان تاقی مەکەنەوە."
 
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، بڕیارە رۆژی هەینی 27-03-2026، هەزاران سەربازی مارێنز بگەنە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رێک لەو رۆژەی کە ترەمپ وەک مۆڵەتی کۆتایی بۆ ئێران دیاریکردبوو بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز.
 
بەپێی زانیارییەکان، کەشتیی هێرشبەری (USS Tripoli) و کەشتیی (USS New Orleans) پێکەوە لەگەڵ 2,200 سەربازی یەکەی 31ـی مارێنز، دەچنە ناو سنووری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم). هەروەها پێنتاگۆن فەرمانی بە یەکەیەکی دیکەی مارێنز (یەکەی 11) کردووە کە لە سەر کەشتیی (USS Boxer) لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرەو ناوچەکە بەڕێ بکەون.
 
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 
رۆژی دووشەممە 23ی ئاداردۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەستیان بە گفتوگۆکردووە لەگەڵ ئێران بۆ رێککەوتن و راگرتنی جەنگەکە، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەوە رەتدەکەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی بەحرەینی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان

تاران هۆشداری دەدات لە مەترسیی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کۆگەکانی نەوت

باڵیۆزی ئێران لە جنێڤ، لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی و ژینگەیی وڵاتەکەی دەدات و دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکان کەرتی تەندروستییان کردووەتە ئامانج