رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییەکان، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە مەشهەد بیستراوە.
دەورووبەری کاژێر 21:00ـی ئەمشەو لە ناوچەی وەکیل ئاوا و قاسم ئاوا لە رۆژئاوای شاری مەشهەد 8 تەقینەوە، ناوچەی سەیدی لە باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە 4 تەقینەوە روویانداوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو تەقینەوانە باس لە بۆردوومانی چڕی ناوچەی بەرگریی ئاسمانیی ئیمام رەزا لە مەشهەد دەکرێت، کە بنکەیەنی ستراتیژیی ئێرانە و ئەرکی سەرەکی پاراستی ئاسمانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێرانە.
تاوەکو ئێستا میدیا و بەرپرسانی ئێران ئەو بۆردوومانانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ