وەزارەتی پەروەردەی ئێران: لە ئەنجامی هێرشەکان 230 قوتابی و مامۆستا کوژراون

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماری زیانە گیانی و مادییەکانی کەرتی پەروەردەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل/ئەمریکاوە راگەیاند و دەڵێ، تاوەکو ئێستا 230 قوتابی و مامۆستا کوژراون و زیاتر لە 600 قوتابخانەش زیانیان بەرکەوتووە.
 
حوسێن سادقی، سەرۆکی ناوەندی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە سەرەتای هێرشەکانەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان، 230 قوتابی و مامۆستا شەهید بوون؛ هەروەها 644 قوتابخانە بەشێوەیەکی گشتی یان نیمچەیی خاپوور کراون."
 
لەبارەی ئەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، سادقی ئاماژەی بەوە کرد کە خوێندنگەی (شەجەرەی تەییبە)ی لە میناب سەر بە پارێزگای هورمزگان، زۆرترین قوربانی هەبووە، بە جۆرێک لەو خوێندنگەیەدا 120 قوتابی (73 کوڕ و 47 کچ) و 27 مامۆستا کوژران، هەروەها 120 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، تەنیا لە شاری تاران 21 کەس لە کەرتی پەروەردەدا کوژراون کە پێکهاتوون لە 5 مامۆستا و 16 قوتابی. جگە لەوەش 200 ناوەندی کارگێڕی، کولتووری و پەروەردەیی لە پایتەخت زیانیان بەرکەوتووە.
 
ئەم ئامارانە لەکاتێکدان، جەنگەکە بەردەوامە و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەرتی پەروەردە و ژیانی سڤیل دروستکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رزگارکردنی ژنێکی بەتەمەن لەناو داروپەردووی بینایەک کە بە بۆردوومانی ئەمریکا/ئیسرائیل خاپوور بووە

لە سەرەتای شەڕەوە 162 کەس لە پارێزگای تەورێز کوژراون

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای تەورێزی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا 162 کەس لەو پارێزگایە بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 246 کەسی دیکەش بریندار بوون