سوپای پاسداران: چەند تیمێکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە کوردستان و کرماشان هەڵوەشێندرانەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، دەیان کەس لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو کەسانە گوایە پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەبووە. 
 
رۆژی شەممە، فەرمانگەی هەواڵگریی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی "ئاڵۆز و وردی هەواڵگریدا" چەند تیمێکی سەر بە هێزەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیان هەڵوەشاندوونەتەوە کە گوایە "خەریکی خۆسازدان بوون بۆ زەوینەسازیی هێرشی سەربازیی لە سنوورەکانەوە."
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی هەواڵگریی سوپای پاسداران، لە سنووری پارێزگای سنە ئەم ئەنجامانە بەدەستهاتوون:
 
- هەڵوەشاندنەوەی چەند شانەیەکی رێکخراوەیی و دەستگیرکردنی 11 کەس؛ کوژرانی کەسێک و دەستبەسەرداگرتنی 8 مووشەکی ئاڕ پی جی و زیاتر لە 2000 فیشەک و تەقەمەنی.
 
- دۆزینەوەی 90 بۆمبتەقێنەوە، 18 نارنجۆک، 5 گوللە هاوەن، 1253 فیشەک و ئامێری پەیوەندیی بێل تەل.
 
- دەستگیرکردنی 73 کەس کە بە "ئەندامی لایەنە دژبەرەکان لە نێوخۆدا" ناوبراون.
 
- هەڵوەشاندنەوەی تیمێکی قاچاخ و دەستبەسەرداگرتنی 10 کڵاشینکۆف، 2250 فیشەک، 2 چەکی راوکردن، 7 مووشەکی ئاڕ پی جی و چەندین ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد (ستارلینک).
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە پارێزگای کرماشانەوە هەیە، هەواڵگریی سوپای کرماشان دەڵێ، 155 کەسیان دەستگیرکردووە:
 
- دەستگیرکردنی 144 کەس لە چوارچێوەی چەند تیمێکدا بە تۆمەتی "کڕین و فرۆشتنی چەکی نایاسایی" و دەستبەسەرداگرتنی 17 پارچە چەک.
 
- دەستگیرکردنی 4 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای مۆسادی ئیسرائیل کە بڕێکی زۆر کەرەستەی دروستکردنی تەقەمەنییان پێ بووە و "لە بەرامبەر کارەکانیان لەلایەن مۆسادەوە پاداشت کراون."
 
- دەستگیرکردنی 7 کەس بە تۆمەتی "دروستکردنی بۆمبی دەستکرد و هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندە حکومی و سەربازییەکان."
 
سوپای پاسداران دەڵێ، ئەو تیمانە لەژێر چاودێریی وردی هێزە ئەمنییەکاندا بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو دەگاتە ئیسلامئاباد

میدیای فەرمیی ئێران دەڵێ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەشتێکی ناوچەکە دەستپێدەکات و یەکەمین وێستگەی سەردانەکەشی ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەبێت.