رووداو دیجیتاڵ
راوێژکارێکی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، واشنتن بانگەشەی هەبوونی ناکۆکی نێوخۆیی لە ئێران دەکات، لە کاتێکدا بەرەی رۆژئاوا خۆی تووشی "لێکترازانی قووڵ" بووە.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دەرەوە، لە نوێترین لێدوانیدا وەڵامی بانگەشەکانی ئەمریکای دایەوە و گوتی، "ئێستا ئێرانێکی یەکگرتوو لە بەرامبەر بەرەی عیبری-عەرەبی-ئەمریکی وەستاوە."
ویلایەتی لە پەیامەکەیدا بە بەکارهێنانی دەستەواژەی شاعیری ناوداری ئێران (نیزامی گەنجەوی) کە دەڵێت، "هەموو جیهان وەک جەستەیە و ئێران دڵیەتی،" ئاماژەی بە پێگەی جیۆپۆلیتیکی ئێران کردووە لە هاوکێشە نوێیەکاندا داوەو.
بە گوتەی ویلایەتی، هەرچەندە واشنتن هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر ناکۆکییە نێوخۆییەکانی ئێران، بەڵام رووداوەکانی ئەم دواییە پێچەوانەکەی دەسەلمێنن، لەوانە، "سەرھەڵدانەوەی گرژییەکان لەنێوان بەریتانیا و ئەرجەنتین لەسەر دوورگەکانی مالڤیناس (فاڵکلاند) و بەرزبوونەوەی دەنگی سەربەخۆییخوازانەی وڵاتانی ئەورووپا بۆ رزگاربوون لە هەژموونی ئەمریکا."
ویلایەتی دەڵێت، "ئەم رووداوانە نیشانەی کەلێنی قووڵ و جیدیین لەنێو بەرەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا."
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، دابەشبوونی بۆچوون لەنێو بەرپرسانی ئێران هەیە، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ