رووداو دیجیتاڵ
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئامادەیی خەڵک لە شەقامەکان و فیداکاریی هێزە چەکدارەکان، ئێران لە بەردەم سەرکەوتنێکی مێژووییدایە. جەختیشی کردەوە کە رێگە نادەن سووڕی "شەڕ- ئاگربەست- شەڕ" بەردەوام بێت.
محەمەد باقر قالیباف لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی ئاراستەی گەلی ئێران کرد و رایگەیاند: "25 شەو ئامادەیی ئێوە لە شەقامەکان و فیداکاریی هێزە چەکدارەکان، هەلومەرجێکی بۆ سەرکەوتنی مێژوویی ئێرانی ئازیز رەخساندووە."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامەکەی دا زمانێکی تووندی بەرامبەر نەیارانی وڵاتەکەی بەکارهێناوە و دەڵێت: "هیچ کەسێک ناتوانێت دوایین مۆڵەت و مەرج بۆ ئێران و ئێرانییەکان دیاری بکات."
سەبارەت بە بەردەوامیی هەڵوێستە سەربازی و سیاسییەکانی وڵاتەکەشی، قالیباف ئاماژەی بەوە کرد کە نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ دۆخی پێشوو و گوتی: "رۆڵەکانی ئێوە ئەم هەلە لەدەست نادەن تاوەکو سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەست دێت و سووڕی شوومی (شەڕ- ئاگربەست-شەڕ) دەشکێنرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ