رووداو دیجیتاڵ
موحسین رەزایی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، ئەگەر هێزە ئاسمانییەکانیان هیچ ئەنجامێکیان نەبووبێت، هێزە زەمینییەکانیان هیچ ناکەن و دەشڵێت: "چاوەڕێی سەربازانی ئەمریکا دەکەین."
رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئاداری 2026 موحسین رەزایی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران رایگەیاند:"سەربازانی ئەمریکا دەیانەوێت بۆ ئیسرائیل بمرن؟ چاوەڕێیان دەکەین."
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، بڕیارە رۆژی هەینی، 27-03-2026، هەزاران سەربازی مارێنز بگەنە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رێک لەو رۆژەی کە ترەمپ وەک مۆڵەتی کۆتایی بۆ ئێران دیاریکردبوو بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز.
بەپێی زانیارییەکان، کەشتیی هێرشبەری (USS Tripoli) و کەشتیی (USS New Orleans) پێکەوە لەگەڵ 2,200 سەربازی یەکەی 31ـی مارێنز، دەچنە ناو سنووری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم). هەروەها پێنتاگۆن فەرمانی بە یەکەیەکی دیکەی مارێنز (یەکەی 11) کردووە کە لە سەر کەشتیی (USS Boxer) لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرەو ناوچەکە بەڕێ بکەون.
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
رۆژی دووشەممە 23ی ئادار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەستیان بە گفتوگۆکردووە لەگەڵ ئێران بۆ رێککەوتن و راگرتنی جەنگەکە، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەوە رەتدەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ