رووداو دیجیتاڵ
بەگوتەی جێگری پارێزگاری خوراسانی رەزەوی کەمێک پێش ئێستا هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی مەشهەد و شارۆچکەی پیشەسازی خەیامی شاری نەیشابوور.
ئەمیروڵڵا شەمقەدری، جێگری پارێزگاری خوراسانی رەزەوی رایگەیاند: " تەنێکی دووژمن کەوتووەتە سنووری فڕۆکەخانەی مەشهەد و شارۆچکەی پیشەسازی خەیامی نەیشابوور. سیستمی بەرگری ئاسمانی کارا کراوە و هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە".
بەپێی راگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگاری خوراسانی رەزەوی "هێرش کراوەتە سەر کارەڤان، هۆڵ و باڵەخانەیەکی نێو فڕۆکەخانەی مەشهەد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە بێ زیانی گیانی بووە".
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەنگی تەقینەوە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی پارێزگای خوراسانی رەزەوی بەتایبەت مەشهەد و نەیشابوور بیستراون.
بۆ یەکەمجار لە شەڕی 27 رۆژەی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، دوێنی شەوی چوارشەممە و کاژێرە سەرەتاکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرش کرایە سەر پارێزگای خوراسان.
خوراسان دوایین سنووری ئێرانە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی تورکمانستان و ئەفغانستان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ