عێراقچی بۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: تاران چاوی لە رۆڵی ئەورووپایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن-یان تاوتوێ کرد.
 
رۆژی یەکشەممە، 26ی نیسانی 2026 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، عێراقچی هاوتا فەرەنسییەکەی لە "دوایین دۆخی ئاگربەست و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل" ئاگادار کردووەتەوە.
 
لەو پەیوەندییەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە گرنگیی "رۆڵی هاسەنگ لەلایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە" کردووەتەوە.
 
ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی رێگەچارە دیپلۆماسییەکان دەربڕیوە و هیوای خواستووە گفتوگۆکان ببنە هۆی گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە.
 
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی عێراقچی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵە مەیدانییەکانی لە ناوچەکەدا. عێراقچی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان لە ئیسلامئاباد، بەرەو مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێکەوت و لەوێ لەگەڵ هەیسەم بن تارق، سوڵتانی عومان کۆبووەوە.
 
میدیای فەرمیی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، لەو دیدارەدا هەردوولا باسیان لە هەوڵەکان بۆ بەڕێوەچوونی گەڕێکی دیکەی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن کردووە. عێراقچی هەروەها تێبینییەکانی تارانی سەبارەت بە پرسی ئاگربەست و ململانێکانی لەگەڵ ئەمریکا گەیاندووەتە سوڵتانی عومان.
 
عومان کە پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ ئێران هەیە، تاوەکو پێش هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران لە 28ـی شوبات، رۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان تاران و واشنتن دەگێڕا.
 
 
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووە، بڕیارە عەباس عێراقچی دوای تەواوکردنی دیدارەکانی لە پاکستان و عومان، بەرەو رووسیا بەڕێ بکەوێت. چاوەڕوان دەکرێت، عێراقچی لە مۆسکۆ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هاوسەنگییە نوێیەکانی ناوچەکە و پرسی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
 
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییانە لەکاتێکدایە، کە ناوچەکە لەژێر تەمومژێکی قورسی ئەگەری فراوانبوونی شەڕدایە و تاران هەوڵ دەدات لە رێگەی تێکەڵکردنی دیپلۆماسییەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، گوشارەکان لەسەر خۆی کەم بکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تەنگەی هورمز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشوو

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە فەرمانی دەرکردووە کە تەنگەی هورمز ''بە هیچ شێوەیەک'' نەگەڕێتەوە دۆخی پێشوو