وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عێراقچی لە مۆسکۆ لەگەڵ پووتین کۆدەبێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی دووشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە. لەو دیدارەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا دەخاتەڕوو.

رۆژی یەکشەممە 26-04-2026 کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ بڵاویکردەوە، عێراقچی لەو سەردانەیدا کە لە چوارچێوەی گەشتێکیدا بۆ ئیسلامئاباد و مەسقەت دێت، لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا باسی "دوایین پێشهاتەکانی دانوستاندن، ئاگربەست و
گۆڕانکارییەکان" دەکات و راپۆرتێک لەبارەی ئەو دانوستاندنەنانە پێشکێشیان دەکات.
 
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی رووسیا پشتڕاستیکردەوە، عێراقچی بە مەبەستی دانوستاندن سەردانی رووسیا دەکات، بەڵام وردەکاریی زیاتری ئاشکرا نەکرد.
 
رۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانەکەی بۆ مەسقەت، گەڕایەوە پاکستان کە سەرکردایەتیی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێوان تاران و واشنتن دەکات.
 
ئەمە دووەم سەردانی عێراقچییە بۆ ئیسلامئاباد لەم هەفتەیەدا و دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشتی پلان بۆ داڕێژراوی هەردوو نێردراوەکەی ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەری هەڵوەشاندەوە.
 
تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆ بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بەدی نەکراوە کە لە 28ـی شوباتی رابردوو بە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئامێرێکی ستارلینک. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

پۆلیسی تاران: سێ یەکەی بازرگانی بەهۆی بەکارهێنانی ستارلینکەوە داخران

پۆلیسی تاران سێ یەکەی بازرگانیی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد و "سیخوڕی" داخست؛ بە گوتەی پۆلیسی تاران، یەکێک لە تۆمەتباران 19 جار وێنە و ڤیدیۆی شوێنە هەستیارەکانی بۆ میدیاکانی دەرەوەی ئێران ناردووە