عەباس عێراقچی لەگەڵ سوڵتانی عومان کۆبووەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران بڵاوی کردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە سەردانەکەیدا بۆ مەسقەت، لەگەڵ سوڵتانی عومان کۆبووەتەوە و تاوتوێی ئاگربەست و دۆخی ناوچەکە کراوە.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، رۆژی یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە مەسقەت لەگەڵ هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان کۆبووەتەوە.
 
وەک میدیای ئێران دەڵێت، لە دیدارەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەوڵەکان بۆ نێوەندگیری و کۆتاییهێنان بە جەنگی تاران و واشنتن کراوە.
 
هەر بەگوێرەی میدیای ئێران لە دیدارەکەدا، عەباس عێراقچی سوڵتانی عومانی لە تێبینییەکانی تاران سەبارەت بە ئاگربەست و دۆخی ناوچەکە ئاگادار کردووەتەوە.
 
دیدارەکە لەکاتێکدایە کە بڕیارە عێراقچی دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ عومان، جارێکی دیکە سەردانی ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بکاتەوە.
 
پێشتر، رۆژی هەینی 24ی نیسان، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئیسلامئاباد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پاکستان، شەوی شەممە بەرەو مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێکەوت.
 
بڕیار بوو هاوکات لەگەڵ شاندی ئێرانی، شاندێکی ئەمریکیش سەردانی ئیسلامئاباد بکات، بەڵام ترەمپ لە فلۆریدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەو سەردانی نێردراوەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، لەبەر ئەوەی دانوستاندنەکان گەشت و خەرجییەکی زۆری تێدابوو تەنیا بۆ تاوتوێکردنی ''پێشنیازێکی لاواز'' لەلایەن ئێرانییەکانەوە.
 
هیوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران کاڵ بوونەتەوە، لە کاتێکدا گفتوگۆکان کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە جەنگی 40 رۆژەی ئێران، وەستاون و تاران و واشنتن ئامادە نین مەرجەکانیان لەسەر لایەنی بەرامبەر نەرم بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکا و ئسرائیل لە تاران. وێنە: AFP

راپۆرتێک: بەهۆی جەنگەوە 144 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی ئێران کەوتووە

ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمریکی دەڵێت، "بە ئەگەری زۆرەوە"، زیانە ئابوورییەکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، دەگاتە 144 ملیار دۆلاری ئەمریکی.