پەرلەمانتارێکی ئێران: چیدی پەیام لەگەڵ ئەمریکا ناگۆڕینەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاری داوە هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕکردنێکی پەیام لەگەڵ ئەمریکا رابگرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی نیسانی 2026، عەلی خزریان، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "کاتێک دەڵێین نا بۆ دانوستاندن، ئەمە بەو مانایە کە دەبێت هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕکردنێکی پەیام لە سۆشیال میدیا، لە رێگەی رۆژنامەڤانان و سەرۆکوەزیرانی وڵاتێکی سێیەمەوە رابگیرێت."
 
خزریان گوتیشی، "ئەوە بڕیاری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لەو دۆخەدا، هەموومان دەبێت بوەستین بە هێز و ئیرادەوە یارمەتیی هێزە چەکدارەکان بدەین، هەر یەک بە شێوەیەک یارمەتی هێزەکان بدەین لەو مەیدانە جەنگەی کە تێیدان، چونکە جەنگ تەواو نەبووە و رەنگە زۆر بە زوویی جەنگێکی سەخت ئەزموون بکەین."
 
دوێنێ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەردانی شاندی وڵاتەکەی بۆ پاکستان هەڵوەشاندووەتەوە کە بڕیار بوو گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئێران بکەن، بەڵام گوتیشی ئەوە بە واتای دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران نایەت.
 
هەر دوێنێ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆبووەوە، ئیسلامئابادی جێهێشت و بەرەو عومان بەڕێکەوت و بڕیارە دواتر بگەڕێتەوە ئیسلامئاباد.
 
بڕیارەکەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکان لە پاکستان بەهۆی ناکۆکی لەسەر پرسی ئەتۆمی بێ ئەنجام بوون. 
 
ئەمریکا گەمارۆیەکی دەریایی تووندی خستووەتە سەر ئێران و تاران دەڵێت: "تاوەکو گەمارۆکان هەڵنەگیرێن، ناگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکا و ئسرائیل لە تاران. وێنە: AFP

راپۆرتێک: بەهۆی جەنگەوە 144 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی ئێران کەوتووە

ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمریکی دەڵێت، "بە ئەگەری زۆرەوە"، زیانە ئابوورییەکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، دەگاتە 144 ملیار دۆلاری ئەمریکی.