رووداو-هەولێر
عەلی لاریجانی لە هەڵبژاردنی ساڵی چوارەمی ئەم خولەی پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
لەکۆی 274 دەنگی پەرلەمانتارانی ئێران، عەلی لاریجانی 155 دەنگی بەدەستهێنا و محەممەد رەزا عارف بەربژێری فراکسیۆنی ئومید 105 دەنگی بەدەستهێنا.
لاریجانی لەدوای ئەوەی دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا گوتی: "سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی دووبارە متمانەتان پێبەخشیمەوە، هیوادارم لەو ساڵەی کە لەپێشمانە، بە پشتیوانی و هەوڵی ئێوە بتوانین ئەو کێشە و گرفتە گرنگانەی لەپێشمانن چارەسەریان بکەین".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها هیوای خواست، کێشە ئابوورییەکانی خەڵکی ئێران چارەسەربکرێن و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ئێران، بگەنە ئامانجی خۆیان.
ماوەی هەر خولێکی پەرلەمانی ئێران چوارساڵە و هەموو ساڵێک بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دەستەی سەرۆکایەتی نوێ هەڵدەبژێردرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ