سوپای پاسداران شەپۆلێکی نوێی هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا راگەیاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە ئیسرائیل، شەپۆلی 83یەمی "بەڵێنی راستەقینەی 4"یان جێبەجێ کردووە و بنکەیەکی سەربازییان لە شارۆچکەی مۆدیعین کردووەتە ئامانج.
 
بەیانیی ئەمڕۆهەینی، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە چوارچێوەی شەپۆلی هەشتا و سێیەمی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستەقینەی 4، بە مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر شوێنی جێگیربوونی سەربازانی سوپای زایۆنی لە شارۆچکەی مۆدیعین."
 
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران دا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێرشەکان بۆ سەر پێگەی سەربازیی ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
 
لە 28مین رۆژی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز چەندین ناوچەی جیاوازیان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گرتەوە؛ سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێرانیش لە چەندین پارێزگا کارا کراوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی رۆژی هەینی، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارەکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بیستراون. هاوکات لە تارانی پایتەختی ئێرانیش، دەنگی تەقینەوە و فڕۆکەی جەنگی لە ناوەندی شار و ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی پارێزگاکە بیستراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران

میدیای ئێران: زیاتر لە ملیۆنێک شەڕکەر بۆ جەنگی زەوینی ئامادەن

میدیای ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە ملیۆنێک هێزی چەکدار بۆ شەڕی زەوینی لەگەڵ ئەمریکا رێکخراون و ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر هێرشێک، وەک ئەوان دەڵێن "دۆزەخێکی مێژوویی" بۆ هێزەکانی ئەمریکا دروست بکەن.