رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێز لە شاری قوم بیسترا و بە گوتەی جێگری پارێزگاری قوم، سێ یەکەی نیشتەجێبوون کراونەتە ئامانج و شەش کەس کوژراون.
مورتەزا حەیدەری، جێگری پارێزگاری قوم بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ یەکەی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی پەردیسانی شارەکە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشیان کرایە سەر.
حەیدەری گوتی، لە هێرشەکانی ئەمڕۆ دا شەش کەس کوژراون و ژمارەیەک هاووڵاتیش بریندار بوون، بەڵام ژمارەی بریندارانی ئاشکرا نەکرد.
جەنگی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. ئەمڕۆ شەڕەکە پێی ناوەتە رۆژی 28ـەمینەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتێکی 10 رۆژی بۆ ئێران داناوە کە هێرش نەکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە و دەڵێت، لە گفتوگۆدان.
لە هەمان کاتدا، بەپێی میدیای ئەمریکا، پێنتاگۆن سەربازی زیاتر بۆ ناوچەکە دەنێرێت. هیچ ئاسۆیەکیش دیار نییە هێرشەکان کۆتاییان بێت.
ئەمریکا پێشنیازێکی 15 خاڵی بۆ رێککەوتن داوەتە ئێران و پاکستان نێوەندگیریانە. ئێوارەی پێنجشەممە میدیای ئێران رایگەیاند، وەڵامی ئەو 15 خاڵەیان داوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ