لە زنجان هێرشێکی درۆنی بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون 5 کوژراوی لێکەوتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەبەرد حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری زنجان، رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری زنجان، 18 کەس کوژران و بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە، 28-3-2026، جێگری پارێزگاری زنجان سەبارەت بە وردەکاریی هێرشەکە رایگەیاند: "لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری زنجان، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، لەنێو کوژراوەکاندا کچێکی تەمەن 11 ساڵان هەیە؛ هەروەها دوو ژن و دوو پیاوی دیکەش لەو بۆردوومانەدا گیانیان لەدەستداوە.
 
سەبارەت بە بریندارەکان، جێگری پارێزگاری زنجان ئاماژەی بەوە کرد 13 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانە؛ 11 کەسیان دوای وەرگرتنی چارەسەریی سەرەتایی لە بەشی فریاکەوتن رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، بەڵام دوو برینداری دیکە بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییانەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراون و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەکی زۆر خانوو و باڵەخانە لە تاران رووخێندراون و خەڵکەکەی بێلانە بوون. وێنە: AFP

تاران: زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هۆتێلەکان نیشتەجێ کراون

سەرۆکی شارەوانیی تاران دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر تاران، زیاتر لە 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و خانوو لە پایتەختی ئێران زیانیان بەرکەوتووە و ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەسیش لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێ کراون.