مانگی سووری ئێران: لە هێرشەکاندا زیاتر لە 93 هەزار یەکەی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەبەرد حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ئاماری نوێی زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 93 هەزار یەکەی مەدەنی، کە ماڵ و شوێنی بازرگانی دەگرنەوە، زیانیان پێگەیشتووە.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمیی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 93,233 یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە. لەو ژمارەیە 71,547 یەکەیان خانووبەرە و شوێنی نیشتەجێبوونن، هەروەها 20,779 یەکەی دیکەیان شوێنی بازرگانین.
 
سەبارەت بە زیانەکانی ناو تارانی پایتەختی ئێران، کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، لە تاران 31,562 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی بە تەواوی خاپوور بوون یان زیانی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە و چیدیکە بۆ بەکارهێنان ناشێن.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان کەرتی تەندروستیشیان گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا 295 ناوەندی تەندروستی، نەخۆشخانە و بنکەی فریاکەوتنی خێرا لە ناوچە جیاوازەکاندا زیانیان پێگەیشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەکی زۆر خانوو و باڵەخانە لە تاران رووخێندراون و خەڵکەکەی بێلانە بوون. وێنە: AFP

تاران: زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هۆتێلەکان نیشتەجێ کراون

سەرۆکی شارەوانیی تاران دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر تاران، زیاتر لە 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و خانوو لە پایتەختی ئێران زیانیان بەرکەوتووە و ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەسیش لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێ کراون.