مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 93 هەزار خانوو و دووکان لە ئێران وێرانکراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە نوێترین راپۆرتیدا قەبارەی ئەو زیانە مادییانەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەو وڵاتە کەوتوون. بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە 93 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.
 
مانگی سووری ئێران رایدەگەیێنێت، لە ئەنجامی بۆردوومانە چڕەکاندا 93 هەزار و 233 یەکەی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە کە دابەشبوون بەسەر 71 هەزار و 547 یەکەی نیشتەجێبوون و 20 هەزار و 779یەکەی بازرگانی. تەنیا لە تاران، پایتەختی وڵاتەکە، 31 هەزار و 562 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە یان بەتەواوی وێران بوون.
 
راگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکان تەنیا ناوچە سەربازییەکانیان نەگرتووەتەوە، بەڵکو ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانیش کراونەتە ئامانج، بەم جۆرە:
 
تەندروستی: 295 ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە.
 
پەروەردە: 600 قوتابخانە لە ناوچە جیاجیاکان وێران بوون یان زیانیان پێگەیشتووە.
 
تیمەکانی فریاگوزاری: 17 ناوەندی مانگی سوور، 48 ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن، 46 ئەمبووڵانس و 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری کراونەتە ئامانج و لەکارکەوتوون.
 
ئەم ئامارانەی مانگی سوور لە کاتێکدان کە لە شەڕی هاوپەیمانیی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێراندا بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی و سەربازی 1,937 کەسی تێپەڕاندووە و بریندارانیش گەیشتوونەتە زیاتر لە 24,800 کەس.
 
هاوکات لەگەڵ وێرانکارییە مەدەنییەکان، سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر دوو حەشارگە لە دوبەی، زەرەر و زیانی گەورەی بە زیاتر لە 500 سەربازی ئەمریکی گەیاندووە.
 
کەرتی پۆڵا و وزەی ئێرانیش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک رۆژی هەینی 2026/03/27 کۆمپانیای پۆڵای خوزستان راگرتنی تەواوەتی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی بەهۆی بۆردوومانەوە راگەیاند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەکە دوای بۆردوومان

لە زنجان هێرشێکی درۆنی بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون 5 کوژراوی لێکەوتەوە

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری زنجان، رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری زنجان، 18 کەس کوژران و بریندار بوون.