قالیباف: وەڵامی تووندی ئێران داڕمانی سوپای ئیسرائیل خێراتر دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئوسامە محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وەڵامی تووندی وڵاتەکەی بۆ سەر هێرشەکانی ئیسرائیل، داڕمانی نێوخۆیی سوپای ئیسرائیل خێراتر دەکات.
 
رۆژی شەممە، 28ی ئاداری 2026 محەممەدباقر قالیباف لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاویکردەوە، سەرۆکی سوپای ئیسرائیل هۆشداریی داوە کە سوپاکەی لەبەردەم داڕماندایە و قالیباف نووسیویەتی: "رژێمی زایۆنیستی بە پەرەپێدانی گرژییەکان و هێرشکردنە سەر ژێرخانی پیشەسازیی ئێران، هەوڵ دەدات چاوپۆشی لەو هۆشدارییانە بکات و متمانە بۆ کابینە و سوپا گەندەڵەکەی بگەڕێنێتەوە."
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەوڵانەی ئیسرائیل بێسوودن و جەختی کردەوە کە "وەڵامی سەختی ئێران داڕمانی بەردەوامی ئەم رژێمە خێراتر دەکات."
 
لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپاسالاری ئیسرائیل هۆشداریی دابوو کە سوپاکەی بەهۆی دابەشبوونی بەسەر چەندین بەرەی جیاوازدا "لەسەر لێواری داڕمانە"، هەر بۆیە حکومەتی ئیسرائیل بڕیاری بانگهێشتکردنی 50 هەزار سەربازی یەدەگی دا تاوەکو پێشڕەوییەکان لە باشووری لوبنان بەرەو رووباری لیتانی بەردەوام بن.
 
ئەم هەڕەشانەی قالیباف لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل دژى ئێران لە رۆژی 29ـەمیدایە و ئیسرائیل و ئەمریکا چەندین پێگەی ستراتیژیی ئێرانیان راماڵیوە. 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاندبوو کە لەسەر داواى ئێران 10 رۆژ مۆڵەتى داوە بۆ دانوستاندن و هێرشەکانیان بۆ سەر ژێرخانى وزەى ئەو وڵاتە هەڵپەساردووە، لە هەمان کاتدا ئێران ئەو لێدوانانەى رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە هیچ دانوستاندنێک لە ئارادا نییە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە تاران دوای بۆردوومان. وێنە: AFP

مانگی سووری ئێران: لە هێرشەکاندا زیاتر لە 93 هەزار یەکەی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ئاماری نوێی زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 93 هەزار یەکەی مەدەنی، کە ماڵ و شوێنی بازرگانی دەگرنەوە، زیانیان پێگەیشتووە.