راپۆرتێک: قالیباف بووەتە کارەکتەری سەرەکیی هەوڵەکانی ترەمپ بۆ ئاشتی؛ "خەونی ناپلیۆنی هەیە"

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێ، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەکو کەسایەتییەکی ناوەندی و گرنگ لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئاشتی دەرکەوتووە.
 
لە کاتێکدا جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران پێی ناوەتە 29یەم رۆژیەوە، تاران بە فەرمی دەستپێشخەرییەکانی واشنتن رەت دەکاتەوە، بەڵام قالیباف ئارەزووی بۆ گفتوگۆ نیشانداوە. بەرپرسێکی باڵای ئێرانی و بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)یان راگەیاندووە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ و جارید کوشنەر لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ قالیباف، هەرچەندە هەندێک لایەنی ناو دەسەڵاتی تاران نکۆڵی لەمە دەکەن.
 
قالیبافی تەمەن 64 ساڵ، کە کەسایەتییەکی تووندڕۆی پارێزگارە، لە ساڵی 2020ـەوە سەرۆکی پەرلەمانە. پێشینەیەکی فرە رەهەندی هەیە:
 
- فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران بووە.
- سەرۆکی پۆلیسی ئێران بووە.
- سەرۆک شارەوانیی تاران بووە.
- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە جوگرافیای سیاسی و مۆڵەتی فڕۆکەوانیی هەیە.
 
عەباس میلانی، مێژوونووس و بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە ئێرانییەکان لە زانکۆی ستانفۆرد، بە ئەکسیۆسی گوتووە، قالیباف "بەربژێری هەمیشە دۆڕاوی سەرۆکایەتییە،" چونکە چوار جار (2005، 2013، 2017 و 2024) خۆی بەربژێر کردووە و سەرنەکەوتووە.
 
میلانی دەڵێت، قالیباف کەسێکی "زۆردارە" و خەیاڵی ئەوەی هەیە ببێتە "ناپلیۆن"ی ئێران، ئێستا کە ئێران لە لێواری رووخاندایە، "دووبارە خەونی گەیشتن بە لووتکەی دەسەڵات (بۆناپارتیزم) لای دروستبووەتەوە."
 
قالیباف لە تەمەنی هەرزەکارییەوە لە جەنگی ئێران و عێراقدا چووەتە ناو سوپای پاسداران. لە ساڵی 1997 بووە فەرماندەی هێزی ئاسمانیی پاسداران. سەرۆکی ئێستای پەرلەمان رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی خوێندکاران لە ساڵی 1999 و دواتر بە شانازییەوە گوتی، "من لە سەر شەقامەکان بووم و شانازی دەکەم کە لە ناو ئەوانەدا بووم کە بە دار لە خوێندکارانیان دەدا." ئەم رۆڵەی لە ساڵی 2000دا وەک سەرۆکی پۆلیس زیاتر رەنگی دایەوە.
 
لە کاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی تاران (2005-2017)، قالیباف تۆمەتبار کرا بە گەندەڵی لە فرۆشتنی زەوی و موڵکە گرانبەهاکانی باکووری تاران بە بەرپرسانی حکومەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵدانی مووشەکی ئێرانی بۆ بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە وڵاتانی کەنداو

ئیسرائیل: گرنگترین ناوەندی بەرهەمهێنانی مووشەک و مینی دەریایی ئێرانمان تێکشکاند

ئیلا واویە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ میدیا عەرەبییەکان، ئەمڕۆ هەینی لە ئێکس رایگەیاند: "هێزی ئاسمانی هێرشی کردووەتە سەر ناوەندێکی سەرەکیی رژێمی ئێران لە شاری یەزد، کە تایبەت بووە بە بەرهەمهێنانی مووشەک و مینە دەریاییەکان."