تاران: زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هۆتێلەکان نیشتەجێ کراون

28-03-2026
کەڤین حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی تاران دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر تاران، زیاتر لە 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و خانوو لە پایتەختی ئێران زیانیان بەرکەوتووە و ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەسیش لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێ کراون.
 
عەلیڕەزا زاکانی، سەرۆکی شارەوانیی تاران رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا 489 شوێنی جیاوازی تاران زیانیان بەرکەوتووە و 28 هەزار و 500 یەکەی نیشتەجێبوون و خانوو پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە. 
 
عەلیڕەزا زاکانی ئاماژەی بەوەکرد، شارەوانیی تاران تێچووی قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو یەکانە لە ئەستۆ دەگرێ.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی شارەوانی، ئێستا نزیکەی 1400 خێزان کە دەکاتە زیاتر لە چوار هەزار کەس، لە 30 هۆتێلی تاراندا نیشتەجێ کراون.
 
سەبارەت بە ئاستی زیانەکان، سەرۆکی شارەوانی روونیکردەوە کە نزیکەی 500 خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون پێویستییان بە دروستکردنەوەیە، هەروەها لە نێوان 600 بۆ 700 خانوو و یەکەی دیکەی نیشتەجێبوونی دیکەش پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتیەک بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت و هێزێکی سوپای پاسداران لەنزیکیەتی. وێنەکە ساڵی 2024ە و بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکە دانراوە: NurPhoto/Getty Images

راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی: دان بە خۆماندا ناگرین و گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا کۆتایی پێدەهێنین

موحسین رەزایی، راوێژکاری سەربازیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێ، "گەمارۆی دەریایی ئەمریکا وەک هەڵگیرسانی شەڕ دەبینین و لەمە زیاتر دان بە خۆماندا ناگرین." ئاماژە بەوەش دەکات، "ئامۆژگاریم بۆ سوپای ئەمریکا ئەوەیە کە پێش ئەوەی دەریای عومان ببێتە گۆڕستان بۆ کەشتییە جەنگییەکانتان، خۆتان پاشەکشە بکەن."