سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران: دەست بەسەر ماڵ و موڵکی هاوکارانی دووژمناندا دەگیرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، "دەبێ ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەی هاوکاریی دوژمن دەکەن دەستی بەسەردا بگیرێت، چ لە ناوخۆی ئێران بن یان لە دەرەوەی وڵات بن."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی نیسانی 2026، غۆلامحوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئەو شوێنەی یاسا رێگەی داوە، دەبێت ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەی هاوکاریی دووژمنیان کردووە دەستی بەسەردا بگیرێت و زەوت بکرێت.
 
موحسینی ئیژەیی گوتی، "نابێت لەم کارەدا هیچ کەمتەرخەمییەک بکرێت، چونکە ئەوە داواکارییەکی بەهەقی خەڵکە."
 
سەبارەت بەو کەسانەی پێشتر دژی حکومەتی ئێران بوون، بەڵام ئێستا رەخنە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەگرن و هەڵوێستی ئاشکرا لە دژی جەنگ دەنوێنن، ئیژەیی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە جیاکاری بکرێت و گوتی: "ئەگەر کەسانێک هەبن پێشتر قسەیان کردبێت و پاڵپشتییان لە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی کردبێت، بەڵام ئێستا بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەکەیان دیدگایان گۆڕاوە وگەڕاونەتە سەر رێگەی راست، دەبێت یارمەتییان بدەین."
 
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران باسی لە ئێرانییانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات کرد و گوتی، ئەو کەسانەی دەبینن وڵاتەکەیان کەوتووەتە بەر دەستدرێژی و ئێستا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان، پێشوازییان لێ دەکەین."پێشوازیکردنەکە بەپێی جۆری کارەکانیان دەبێت؛ بێگومان فەرشی سووریان بۆ راناخەین، بەڵام پشتگیرییان لێ دەکەین و پێشوازییان لێ دەکەین."
 
دەقی گوتەکانی غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران
 
ئەو کەسانەی کە یاسا رێگەی داوە یان لە شوێنێکدا فەرمانی کردووە، بەڕاستی ئەو کەسانەی چ لە دەرەوەی وڵات بن و چ لە ناوەوە بن و لەگەڵ رژێمدا هاوکارییان هەبێت، هەر جۆرە هاوکارییەک، لە خودی یاساکەدا هاتووە کە هاوکاری یەکێکە لە تەعبیرەکان؛ ئەوان هەم دەبێ راوەدوو بنرێن، هەم سزا بدرێن و هەم لەو شوێنەی یاسا دەسەڵات و رێگەی داوە، دەبێ ماڵ و موڵکیان دەستی بەسەردا بگیرێت و زەوت بکرێت. لەمەدا کەمتەرخەمی مەکەن، ئەمە بەشێکە لەو شتانەی کە یاسا وەک ئەرک بۆی دیاری کردووین و خەڵکیش بە هەق داوامان لێ دەکەن. تەنیا دەستبەسەرداگرتن بەس نییە. بەڵی بەبێ هۆکار بە هیچ شێوەیەک دەستی بەسەردا مەگرن، بەڵام ئەگەر بەڕاستی یاسا دەیانگرێتەوە، زوو چارەنووسیان دیاری بکەن. لە لایەکی دیکەشەوە، ئەگەر بەڕاستی کەسانێک هەبن کە لەم ماوەیەدا دژی رژێم و دژی ئەمریکا قسەیان کردووە، رەنگە پیشتریش هەندێک کێشە و هەندێک خاڵی لاوازیشیان هەبووبێت، بەڵام ئێستا هەست دەکات کە دوژمنی ناپاک هاتووەتە سەر وڵاتەکەی و دەستدرێژی دەکات، بۆردوومان دەکات، خەڵک دەکوژێت، کۆلان و بازاڕەکانیان لەناو دەبات، منداڵی قوتابخانە شەهید دەکات، ئەو ئێستا غیرەتی جووڵاوە، ئاییندارییەکەی جووڵاوە، مرۆڤایەتییەکەی جووڵاوە، چ لە ناوخۆی وڵات بن یان لە دەرەوە بن. ئێمە دەبێت یارمەتییان بدەین. ئەگەر کەسانێک هەبن و لە دەرەوەی وڵات بن، ئێستا لە دەبینن وڵاتەکەیان کەوتووەتە بەر دەستدرێژیی دووژمن و دەخوازن بێنەوە بۆ ئێران، بێگومان دەبێ پیشوازییان لێ بکەین. بێگومان بەپێی کارەکەیان، هەڵبەت بۆ هەموویان فەرشی سوور راناخەین. با ئەوەش لێرەدا بڵێم، بەڵام بەپێی کارەکەی خۆیان دواجار ئێمە پاڵپشتییان دەکەین و پێشوازییان لێ دەکەین.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە پاڵاوگەکانی پارسی باشوور لە ئێران. وێنە: Reuters

ئێران دەست بە نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی پارسی باشوور دەکات

میدیای فەرمیی ئێران، ئەمڕۆ 27ی نیسان رایگەیاند، دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگە نەوتییەکانی پارسی باشوور کە لە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، بۆردوومان کرابوون.