مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 102 هەزار خانوو، شوقە و دووکان لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە نوێترین راپۆرتیدا قەبارەی ئەو زیانە مادییانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە. بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە 102 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.
 
مانگی سووری ئێران رایدەگەیێنێت، لە ئەنجامی بۆردوومانە چڕەکاندا 102 هەزار و 43 یەکەی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە کە 80 هەزار و 212یان یەکەی نیشتەجێبوونن و 20 هەزار و 917 یەکەی دیکەش بازرگانین.
 
بە گوێرەی مانگی سووری ئێران، تەنیا لە تاران، 39 هەزار و 369 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە یان بەتەواوی وێران بوون.
 
راگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکان تەنیا ناوچە سەربازییەکانیان نەگرتووەتەوە، بەڵکو ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانیش کراونەتە ئامانج، بەم جۆرە:
 
تەندرووستی: 296 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە.
 
پەروەردە: 600 قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی لە ناوچە جیاجیاکان وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.
 
تیمەکانی فریاگوزاری: 18 لق و ناوەندی مانگی سوور، 48 ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن، 46 ئەمبووڵانس و 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری کراونەتە ئامانج و لەکارکەوتوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا

ئێران هۆشداریی تووند دەداتە ترەمپ: سەربازانی ئەمریکا دەبنە خۆراکی قرشەکانی کەنداو

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران هێرشی تووند دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێ، هێزە چەکدارەکانی ئێران چاوەڕێی هەر جووڵەیەکی سەربازیی واشنتن دەکەن بۆ ئەوەی "تەرمی سەربازانی ئەمریکا بدەنە قرشەکانی کەنداوی فارس".