ئاماری نوێی کوژراوان لە ئێران بەهۆی بۆردوومانەوە؛ 243 ژن و 214 منداڵ و مێرمنداڵ کوژراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەڤین حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران، ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، 214 منداڵ و مێرمنداڵ کوژراون و زیانی زۆریش بەر کەرتی تەندروستی کەوتووە.
 
جەعفەر میدفەر، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی وڵات رایگەیاند، لەنێو شەهیدەکاندا 243 ژن، 214 کەسی خوار 18 ساڵ و 17 منداڵی خوار 5 ساڵ هەن.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، بچووکترین کوژراو تەمەنی 3 رۆژە و گەورەترینیان 88 ساڵە، زۆرترین کوژراویش لە پارێزگاکانی تاران، هورمزگان و کوردستانن.
 
سەبارەت بە بریندارەکانیش، میدفەر گوتی، "4110 ژن و 1700 کەسی خوار 18 ساڵی بریندارن."
 
ئاشکراشی کرد، لەنێو بریندارەکاندا منداڵی یەک مانگ و پیاوی تەمەن 100 ساڵ هەن، هەروەها زۆرترین برینداریش لە تاران، لوڕستان، ئیسفەهان، گیلان و کرماشان تۆمار کراون.
 
لە کەرتی تەندروستیشدا، 24 کارمەندی تەندروستی و 3 کارمەندی فریاکەوتن کوژراون، 216 کارمەندی دیکەش لە هەردوو کەرتەکەدا بریندارن.
 
هەروەها زیان بەر 334 ناوەندی پزیشکی، 43 ئەمبوڵانس و دوو شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەش کەوتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومان لە تاران. وێنە: AFP

مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 102 هەزار خانوو، شوقە و دووکان لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە نوێترین راپۆرتیدا قەبارەی ئەو زیانە مادییانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە. بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە 102 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.