رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و درۆنیدا، فڕۆکەیەکی چاودێری و کۆنترۆڵی جۆری E-3 (ئەواکس)ی سەر بە سوپای ئەمریکایان لە بنکەی "ئەلخەرج" لە سعودیە تێکشکاندووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سوپای پاسداران، ئەم هێرشە لەلایەن "هێزی ئاسمانی"یەوە کراوە، وەک وەڵامێکە بۆ "کردەوە دووژمنکارانەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا" و دوای تێکشکاندنی فڕۆکە سووتەمەنیبەخشەکان لە هەمان بنکە دێت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لانیکەم فڕۆکەیەکی جۆری E-3 ناسراو بە ئەواکس، کە توانای ناسینەوە و فەرماندەیی و کۆنترۆڵی فڕۆکەی هەیە، بە رێژەی 100% تێکشکێندراوە و زیانی زۆریش بە فڕۆکەکانی تەنیشتی گەیێندراوە."
تاوەکو ئێستا ئەمریکا هیچ شتێکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ