رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی 20 هاووڵاتیی ئێرانی نیشتەجێی دەرەوەدا گرتووە کە وەکو "نیشتمانفرۆش" ناوەزەدکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، موحسین ئێژەیی بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی 20 کەسی "نیشتمانفرۆش"دا گرتووە کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.
ئێژەیی گوتی: "سەبارەت بەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن، چەندین راپۆرتمان لە لایەن خەڵک و هەروەها لە رێگەی کارێکی وردی ناسینەوە و هەواڵگرییەوە بەدەست گەیشتووە. بۆ ئەم کەسانە دۆسیە کراوەتەوە و ماڵ و سامانەکەیان دوای ناسینەوە و لێکۆڵینەوە، دەستی بەسەردا گیراوە."
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، "سزای دیکە کە لە دەقی راشکاوی یاسادا بۆ ناپاکانی نیشتمان دیاری کراوە، سێدارەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ